بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - عادڵ عەبدولمەھدی سەرۆکی دەوڵەتی کاربەڕێکەری عێراق ڕۆژی سێ شەممە لە نووسینگەکەی، میوانداریی کرد لە «لۆرێنز جۆرنی» وەزیری بەرەڤانیی ئیتالیاو شاندەکەی یاوەری.
نووسینگەکەی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند کە عەبدولمەھدی لەو دیدارەدا لە سەر گرینگایەتیی ڕێزگرتنی وڵاتانی جیھان لە سەروەریی عێراق و ئاسایشت و سەقامی ئەم وڵاتە پێی داگرت.
لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: لە دیدارەکەدا پەیوەندیی عێراق و ئیتالیاو بەھێزکرانی ھاوکاریی سەربازی و پرسەکانی ھاوپەیوەند بە ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەو قەیرانی ناوچەکە تاوتوێ کرا.
سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق وتیشی: ھەوڵی دەوڵەتی عێراق بەردەوام بۆ ئەوە بووە کە پەیوەندیی ڕاستبێژانەو ھاوکاری لەگەڵ تەواوی دراوسێکانی لە سەر بنەمای ڕێزگرتنی بەرامبەر بێت.
ناوبراو لە درێژەدا لە سەر پێویستیی پەڕینەوە لەم ڕەوشتەی ئێستای ناوچەکەو دوور خستنەوەی گەلان لە مەترسیی شەڕو گرینگایەتیی ھاوکاری و ڕاوێژ لەنێوان دوو وڵاتی عێراق و ئیتالیا لەم بوارەدا پێی داگرت.
..........
340